پارێزگاری كەركوك سەرپەرشتی یەكەم كۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی پارێزگاكەی كرد

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یەكەم كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی كەركوك بەسەرپەرشتی محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك لەدوای دەستبەكاربونییەوە كۆبوەوە.
لەكۆبونەوەكەدا كە فەرماندە سەربازیی و ئەمنی و هەواڵگرییەكانی كەركوك تیایدا ئامادەبون، رێگاكانی بەهێزكردنی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش و چەسپاندنی سەقامگیری لە پارێزگاكەدا تاوتوێكراوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باس لە پلانەكانی جەژنی قوربان و ئامادەكردن و جێبەجێكردنیان كراوە بەشێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە كەركوك، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی پڕۆژەی سیستمی كامێراكان و هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی روداوەكانی هاتوچۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group