هاوژین عوسمان: دامەزراندنی پەرستاران بە نهێنی نیگەرانی كردوین

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی رۆژی پەرستاران و منداڵبونەوە هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كەموكورتی زۆر لەنەخۆشخانەكاندا هەن، كێشەی كەمی پەرستارو كارمەندی تەندروستی هەیە بەجۆرێك لە هەندێك شوێن كەمی كارمەندی تەندروستی گەشتوەتە 70٪ واتە نەخۆشخانە هەیە بە رێژەی 30٪ میلاكی هەیە ئەوەش رێژەیەكی كەمە بۆ بەڕێوەچونی كارەكان.
وتیشی: بەش هەیە لەنەخۆشخانەكان یەك موچەخۆری حكومەتی تێدا نییە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆشخانەكان نەتوانن وەك خۆیان خزمەتگوزاریەكان پێشكەش بكەن، ئەمە لەكاتێكدایە لە رۆژانی رابردو دامەزراندن بەنهێنی بۆ پارێزگای دهۆك كراوە، لەكاتێكدا هەمو ناوچەكان كێشەی كەمی كارمەندی تەندروستیان هەیە ئەوەش ئێمەی نیگەرانكردوە كە جیاوازی ناوچەگەرێتی لە دامەزراندندا دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group