نێچیرڤان بارزانی: سەرۆك كۆماری لە خۆمانە بەڵام رەنگە نەتوانین ئەمجارە سەردانی بكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبونەوەی لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لەناو عیراق دەژین و دەبێت كێشەكانمان لە بەغداد چارەسەرببن، بەغداد پایتەختی ئێمەیە قوڵای سترتیژیمانە نەمانتوانیوە پێشتر چارەسەری بكەین ئێستا دەبێت بەردەوامبین لەوەی چارەسەری بكەین وەك خۆم گەشبینم كە دەتوانین چارەسەری بكەین.
سەبارەت بەرێكخستنەوەی ناو ماڵی كورد نێچیرڤان بارزانی وتی: راستە كێشە هەیە دەبێت وەك كورد چوارچێوەیەك بدۆزینەوە بتوانین پێكەوە كاربكەین كارمان لەسەر ئەوە كردوە كە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجومەنێكی سیاسی پێكبهێنین و بەردەوام كاری لەسەر دەكرێت هیوادارین لە ئاییندەدا بگەنە خاڵێكی هاوبەش لەسەر ئەم بابەتە.
سەبارەت بە سەردانی سەرۆك كۆماری عیراق، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی: جەنابی سەرۆك كۆمار كوردەو لە خۆمانە رەنگە ئەمجارە نەتوانین سەردانی بكەین، بەڵام ئەو كێشەش چارەسەر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group