قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دانانی یەكەمین پارێزگار لەپێكهاتەی توركمان لە مێژوی 100 ساڵی رابردوی كەركوكدا روداوێكی گرنگی مێژوییەو هیوادارن ئەم روداوە گیانی پێكەوەژیان و برایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی ئەم شارەدا قوڵتر بكاتەوە.
وتوشیەتی: لە سەردانیدا بۆ كەركوك لەگەڵ محەمەد سەمعان پارێزگاری نوێ و رێبوار تەها جێگری پارێزگار كۆبوەتەوەو پشتگیری بۆ دوپاتكردوەتەوە، جەختیشیكردوەتەوە كە شانازی بەوەوە دەكەن هەر لە سەرەتاوە ئاڵاهەڵگری پێكەوەژیان بون لە كەركوك و هەمیشە دژی پەراوێزخستنی هەر پێكهاتەیەك بون و ئێستاش پێیانوایە پارێزگار یان هەر پۆستێكی دیكە لای هەر پێكهاتەیەك بێت دەبێت بێ جیاوازی خزمەتی هەموان بكات، چونكە هەر سیاسەتێك جگە لەمە شكستدەهێنێت و خزمەتی كەركوك ناكات.