لە دیدارێكدا دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كارنامەی ناساندنی نامیلكەی تەندروستی و سەلامەتی ژینگەیی پڕۆژەكانی خستەڕوو رایگەیاند، لەمەودوا ئەم نامیلكەیە دەبێتە بەشێك لە دۆكیۆمێنتی پڕۆژەكان لەكاتی جێبەجێكردندا، تەندروستی و سەلامەتی و ژینگەپارێزی بڕگەیەكی گرنگی هەر پڕۆژەیەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ساڵانی رابردودا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رۆڵی خۆی بەباشی بەرجەستە كردوەو سەرەڕای قەیرانەكان سەدان پڕۆژەیان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێكردوە، 2600 كم رێگا دروستكراوەو سەدان كیلۆمەتر رێگا نۆژەنكراوەتەوە.