نەوا-
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بڕیارێكی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرد و لە سزایەكی دارایی خۆش بوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم باس لەوەكراوە، بە گوێرەی فەرمانی وزاری و بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لەبەر لێكەوتەكانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران بەسەر كەسابەت و گوزەرانی خەڵك و بازرگانی، ماوەی ساڵێك تۆماركردن درێژكرایەوە بۆ ئەو بازرگان و خاوەن كۆمپانیا و پێشەنگاكانی بواری هاوردەكردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل كە پێش شەڕ ئۆتۆمبێل وماتۆسكیلیان هاوردە كردووە بەڵام بە هۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاكانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیووە بیفرۆشن.
ئاشكراشكراوە، لە ماوەی یەك ساڵ لە دەرچوونی ئەو فەرمانە بۆیان درێژ كرایەوە و هیچ سزایەكی دارایی ناكەوێتە سەریان.