نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە 30ـەمین ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێگەیاندنی كۆلێژی سەربازیی زاخۆ دەكات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئاهەنگەكە وتارێكی پێشكێش كرد و پیرۆزبایی لە دەرچووان كرد و ئاماژەی بە گەورەیی پێشمەرگایەتیی دا و رایگەیاند، پێشمەرگایەتی و پێشمەرگە بوون ئەركێكی پیرۆزە و تاوەكو كورد بمێنێت، پێشمەرگە سیمبولی بەرگریكردن دەبێت.
لەبارەی پێكهێنای حكومەتی عێراق و كابینەی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا، پشتیوانی لە كابینەی بەرێز عەلی زەیدی دەكەین.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی، "دەبێت كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكرێن".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەیش دا، دەبێت لە حكومەتی داهاتووی عێراق، هەموو مافەكانی هەرێمی كوردستان مسۆگەر بكرێن.