عەباس عێراقچی: كوەیت هەوڵی دروستكردنی ئاژاوا دەدات
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران لە تۆڕی X نووسیویەتی، كوەیت هەوڵی دروستكردنی پشێوی دەدات و بەشێوەیەكی نایاسایی هێرشیكردووەتە سەر بەلەمێكمان لە كەنداوی فارس و 4 هاوڵاتیی وڵاتەكەمانی دەستبەسەركردووە.
رونیشیكردۆتەوە، ئەم كردەوە نایاساییە لە نزیك دوورگەیەك ڕوویداوە كە لەلایەن ئەمریكاوە بۆ هێرشكردنە سەر ئـێران بەكارهات.
عەباس عەراقچی داوای ئازادكردنی هاوڵاتییە دەستبەسەركراوەكانی وڵاتەكەی دەكات و ڕایدەگەیەنێت، مافی وەڵامدانەوەیان هەیە.