لە هیندستان بەهۆی زریانێكەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیانلەدەستدا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
میدیا جیهانییەكان رایانگەیاند، بەهۆی زریانێكەوە لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە وڵاتی هیندستان 104 كەس گیانیانلەدەستداوەو زیاتر لە 50 كەسیش برینداربون كە زیانێكی زۆریش بە ماڵەكان گەیشتوە.
هاوكات بەرپرسانی هیندستانیش رایانگەیاندوە، كەوتنی دارەكان و داڕمان و هەورەبروسكە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 كەس و ژمارەی قوربانییەكان لە نزیكەی 12 ناوچەدا تۆماركراوە كە خراپترین ⁠زەرەرمەند ناوچەی دەوروبەری ⁠شاری هیندۆسی پرایاگراج بوە.
ئەوەش باسكراوە، دوای روداوەكە فەرمان بە بەرپرسان كراوە كە یارمەتی رزگاربوان و زیانلێكەوتوان بدەن و لە ماوەی 24 كاتژمێردا هاوكاری دارایی بەسەریاندا دابەشبكەن.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group