نەوا-
دەسەڵاتدارانی ئیمارات رایانگەیاند، بە درۆن وێستگەیەكی ئەتۆمی لە ئەبوزەبی كراوەتە ئامانج ، بەوهۆیەشەوە ئاگرێك كەوتۆتەوەو درۆنەكە بەر مۆلیدەیەكی كارەبایی لە دەرەوەی وێستگەكە كەوتوە لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی بەراكە لەئەبوزەبی.
راشیانگەیاندوە، هیچ بریندارێك تۆمار نەكراوەو كاریگەرییشی لەسەر ئاستی سەلامەتی تیشكدانەوە نییە تەنانەت دەشگوترێت ئێستا هەمو یەكەكان بەشێوەی ئاسایی خۆیان كاردەكەن.
بەپێی سەرچاوەكان كە زانیاریان لەوبارەیەوە بڵاوكردوەتەوە، تائامادەكردنی ئەم هەواڵە ئیمارات لە هیچ لایەنێكی بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار نەكردوە.