كەشناسی: بارینی نمەباران بەردەوام دەبێت

52 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بە گوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بارینی نمەباران بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش كاریگەرییەكەی زیاترە.
ئاماژەی بەوەشدا، كاریگەری باران بارینەكە لە دوا نیوەڕۆوە زیاتر دەبێت و لەناوچەكانی باشووری هەرێم ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێكی سووك هەیە.
لەبارەی كەشی سبەینێشەوە، كەشناسی رایگەیاند، پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە و بارینی نمەبارانیش بەردەوام دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group