نەخۆشخانەی هیوا تۆماركردنی نەخۆشەكان دەكاتە ئەلكترۆنی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نەخۆشخانەی هیوا یەكەم نەخۆشخانە بوە لەسەر ئاستی عیراق كە بە سیستمی HIS كاریكردوەو توانیویەتی دۆسیەی نەخۆشەكان بە ئەلكترۆنی تۆماربكات و سیستمی كاغەزی لە نەخۆشخانەكەدا نەهێڵێت.
راشیگەیاند: ساڵ لەدوای ساڵ هەنگاوی كرداریانناوە بۆ كەمكردنەوەی لۆد لەسەر نەخۆش و نەخۆشخانەكەو لەكۆتایدا توانیویانە وەك یەكەم نەخۆشخانە لەسەر ئاستی عیراق ئەپڵیكەیشنێكی تایبەت بە نەخۆشخانەكە دروستبكەین كە سەرجەم ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجە كە لەلایان تۆمارن و كۆدیان هەیە كۆدەكاتەوە هەر نەخۆشێك لە ئەپڵیكەیشنەكەدا سەرجەم زانیارییە تەندروستییەكانی تۆماردەكرێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی، هەركاتێك نەخۆشێكی شێرپەنجە سەردانی هەر نەخۆشخانەیەك بكات بەدەر لە نەخۆشخانەی هیوا یاخود سەردانی دەرەوەی وڵات بكات زانیارییەكان بەشێوەیەكی راست و دروست لەڕێی ئەپڵیكەیشنەكەوە لەگەڵ خۆی دەبات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group