نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لیۆی چواردە پاپای ڤاتیكان كۆبونەوەو بەپێی راگەیەنراوێك لە كۆبونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی تیشكی خستوەتەسەر دۆخی پێكهاتەكان لەعیراق و هەرێمی كوردستان، جەختیكردوەتەوە كە مەسیحییەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكان بەشێكی رەسەن و دانەبڕاون لە مێژو، كلتورو ناسنامەی نیشتمانی هەرێمی كوردستان و پێكەوە داهاتوی وڵات دادەڕێژن.
راشیگەیاندوە، عیراق و هەرێمی كوردستان پێزانینی هەیە بۆ رۆڵی مەعنەوی و مێژویی ڤاتیكان لە برەودان بە گفتوگۆ و پێكەوەژیان لەجیهاندا، هەروەها بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاڕاستەی پاپا لیۆی چواردە كرد بۆ سەردانیكردنی عیراق و هەرێمی كوردستان.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە لایخۆیەوە پاپای ڤاتیكان خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوەو ستایشی كلتوری لێبوردەیی، پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردنی لە هەرێمی كوردستان و عیراق كردوە، هەروەها رۆڵی هەرێمی كوردستانی لە داڵدەدان، پاراستن و دابینكردنی ژیانێكی ئارام بۆ لێقەوماوان و مەسیحییەكان لە قۆناغە سەختەكاندا بەرز نرخاندوە.