قالیباف بۆ جاری سێیەم بە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك محەممەدباقر قالیباف بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، بە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان) بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا محەممەدباقر قالیباف بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك وەك سەرۆكی 12ـەمین خولی پەرلەمان دیاری كرا.
بە گوێرەی بڵاوكراوەكەی  ئاژانسی فارس، هەموو ساڵێك لە حەوتەم رۆژی مانگی خوردادی هەتاوی، ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەرلەمانی ئێرانە و بەم بۆنەیەوە هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی و لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران لە 11 ئەندام و یەك سەرۆك و دوو جێگر و سێ چاودێر و شەش سكرتێر پێك دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group