بەقائی: خۆمان كاتی وەڵامدانەوە دیاریدەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێران لە ئێستا باسی دۆسیەی ئەتۆمی ناكات، بەڵكو سەرنجی تەواوی لەسەر كۆتاییهێنان بە جەنگ و گەیشتن بە باشترین چارەسەرە بە شێوازێك كە بەرژەوەندییەكانی وڵات بپارێزێت.
بەقائی ئاماژەی بەوەشكردوە، تاران خۆی كاتی وەڵامدانەوە دیاری دەكات وەك چۆن لە رابردودا كردی، گەرەنتی نییە بۆ پابەندبونی واشنتۆن بە بەڵێنەكانیەوە، بەڵام تاران گوێ بە هەڕەشەكان نادات و تەنها جەخت لەسەر بەرژەوەندییەكانی دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group