قالیباف بۆ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران ئەنجامدراوەو محەمەد باقر قالیباف بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك وەك 12 هەمین سەرۆكی  خولی پەرلەمان دیاریی كراوەتەوە.
راشگەیەنراوە، ساڵانە لە ساڵڕ‌ۆژی دامەزراندنی پەرلەمانی ئێراندا هەڵبژاردن بۆ سەرۆكایەتی و لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان بەڕ‌ێوەدەچێت، دەستەی سەرۆكایەتی لە 11 ئەندام و یەك سەرۆك، دوو جێگر، سێ چاودێرو شەش سكرتێر پێكهاتوە.
ئاژانسەكانی ئێران باسیان لەوەشكردوە كە ئەندامانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران بە دەنگدانی راستەوخۆی سەرجەم پەرلەمانتاران هەڵبژێردراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group