هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گەل لە رۆژئاوای كوردستان ناڕەزایی لێكەوتەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
21 پارت و رێكخراوی رۆژئاوای كوردستان ناڕەزایەتی خۆیان لە پڕۆسەی دیاریكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی ئەو وڵاتە راگەیاندو جەختیانكردوە ئەو میكانزمانەی بەكارهێنراون رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی كوردو پێكهاتەكانی ناوچەكە نین.
ئەو 21 پارت و رێكخراوەی رۆژئاوای كوردستان سەبارەت بە دیاریكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گەل  راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە كە لەبەشێكیدا هاتوە، ئەوەی رویداوە جارێكی دیكە رێبازی دورخستنەوەو پەراوێزخستنی ئاشكرا كردوە، دژی بنەڕەتیترین بنەماكانی دیموكراسی، دادپەروەری و هاوبەشیەكی نیشتمانیی راستەقینەیە، لە هەمانكاتدا درێژەپێدەری پڕۆژەكانی گۆڕانی دیموگرافییە. 
ئەو پارت و رێكخراوانەی رۆژئاوای كوردستان جەختیانكردوەتەوە كە دەبێت هەوڵبدرێت بۆ بەستنی كۆنگرەی نیشتمانی راستەقینەی سوریا كە نوێنەری راستەقینەی هەمو پێكهاتەكانی سوریا بەشداری تێدا بكەن، بۆئەوەی نەخشە رێگایەك بۆ ئەم قۆناغە ئامادە بكرێت و ئامادەكاری بكرێت بۆ هەڵبژاردنی ئازادو دادپەروەرو شەفاف كە گوزارشت لە داواكارییەكانی سوریا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group