زیاتر لە یەك ملیۆن حاجی بەمەبەستی بەجێهێنانی گەورەترین روكن بەرەو عەرەفات بەڕێكەوتن و گەورەترین روكنی حەج كە وەستانە لەسەر كێوی عەرەفە بەجێدەهێنن.
هەر لەوبارەیەوە كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم راگەیاندوە، پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ بە بەشداری پێنج هەزارو 120 حاجی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و بەرەو كێوی عەرەفە بەڕێكەوتون بۆ بەجێگەیاندنی ئەو روكنە سەرەكییەكە.
وتەبێژی حەج و عومرە دڵنیاییشیدایە كەسوكاری حاجیان و رایگەیاند، تەندروستی هەمویان باشەو تائێستا هیچ حاڵەتێك نەكراوە.