شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

سه‌دان مامۆستای سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ی عیراق به‌هۆی نه‌بونی پرۆگرامی خوێندنی باش و سه‌ركه‌وتوو مانگرتنیان له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ راگه‌یاندوه‌ و یه‌ك هه‌ڵوێستن له‌ به‌رامبه‌ر باشتركردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ عیراقدا ، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ مامۆستایانی هه‌رێم چه‌ندین ساڵه‌ داواكاریه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه‌ گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی په‌روه‌رده‌ چاره‌سه‌ر بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكخراوه‌كانی مامۆستایان له‌ هه‌رێم یه‌ك هه‌ڵوێست نین له‌ ئاست داواكاریه‌كانیان ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و مامۆستا ئاسۆ مامۆستای ناڕازیی به‌شی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م مامۆستایانی هه‌رێم .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group