لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ هێزێكی فریاكه‌وتنی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ی 30 پێشمه‌رگه‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخانی له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌نگال ده‌ستگیركرد رۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ئازاد كران. ده‌ستگیركردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ ئێزدیانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئاڵۆزی له‌ شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری هێنایه‌ ئاراوه‌ و سه‌رباری هێور بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، به‌ڵام بوونی چه‌ندین هێزی چه‌كدار له‌و شاره‌ واده‌كات به‌رده‌وام مه‌ترسی به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌و جۆره‌ له‌ ئارادابێت. بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال ئاسایی بێته‌وه‌، پێویسته‌ چی بكرێت و چۆن پرسی بوونی فره‌هێزی له‌و شاره‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ تا ئه‌و كاته‌، چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك رێگری ده‌كرێت له‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه‌ى دووباره‌ ببێته‌وه‌؟ له‌ ئه‌لقه‌ى ئه‌مڕۆى به‌رنامه‌ى له‌گه‌ڵ روداوه‌كان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ئێزدى رۆژنامه‌وان، حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ى هێزى پارستنى ئێزیدخان، خال عه‌لى فه‌رمانده‌ى فه‌وجى لالشى حه‌شدى شه‌عبى، مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شه‌نگال گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group