لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

سوریا كه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی 7 ساڵه‌ بۆته‌ چه‌قی ململانێ ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان، له‌م رۆژانه‌دا زوومی میدیاكان و رای گشتی جیهانی له‌سه‌ره‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی له‌و وڵاته‌ بباته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتوون و هیچ بیانویه‌ك بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه‌. بڕیاره‌كه‌ی ترامپ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ مۆڵدانی سوپای توركیا و گروپه‌ جیهادیه‌كان له‌سه‌ر سنوره‌كانی سوریا كه‌ ده‌یانه‌وێت په‌لاماری رۆژهه‌ڵاتی فورات بده‌ن و كۆتایی به‌ ئه‌زمونی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوری سوریا بهێنن كوردانی رۆژئاوا و به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموكراتی له‌ باكوری سوریا، ئه‌مجاره‌ به‌ چ پلانێكه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و مه‌ترسیه‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌رگایانه‌، وه‌ك رووداوه‌كان عه‌فرین ده‌چنه‌ ناو شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ر یان ده‌رگای مۆسكۆ و دیمه‌شق ده‌كوتن، یا خود متمانه‌ به‌ به‌ڵێنه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن ؟ له‌ هاوكێشه‌ی كوردی – كوردی رێگه‌كانی ده‌ربازكردنی رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ دووچاربوون به‌ چاره‌نوسی عه‌فرین كامانه‌ن؟ له‌ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌زمونی رۆژئاوا، ئاخۆ مه‌ترسی هاوشێوه‌ روو له‌ هه‌رێم ناكات؟ به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌و تاڵاوه‌ له‌ دوای ریفراندۆمه‌وه‌ به‌ قوڕگی كورددا ده‌كرێت له‌ چێشتخانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئێران و توركیا لێنراوه‌ و به‌كرده‌وه‌ سه‌لماندویانه‌ كه‌ ناتوانن له‌گه‌ڵ هیچ قه‌واره‌یه‌كی كوردی هه‌ڵبكه‌ن؟ له‌ئه‌لقه‌ى ئه‌مڕۆى به‌رنامه‌ى له‌گه‌ڵ روداوه‌كان گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كرد به‌ میواندارى ئه‌بوبه‌كر كاروانى نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار، شه‌ماڵ به‌شیرى لێكۆڵه‌رى سیاسى.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group