لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

ژماره‌یه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌یان به‌ قۆرخكار وه‌سف كردووه‌. له‌ نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌دا، شه‌ش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایانگه‌یاندووه‌: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ڕێگاچاره‌ی دروست و حه‌كیمانه‌یان خستووه‌ته‌ به‌رده‌ستی كه‌سی یه‌كه‌م و شورای ناوه‌ندی حزب، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وانه‌ی قۆرخاكاری له‌ناو حزبدا له‌لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌میشه‌ ده‌بووه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی حزب. هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌ندامانه‌ كه‌ له‌ سێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ پێكهاتوون باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن: پێشتر پرۆژه‌یه‌كی چاكسازییان داوته‌ ڕابه‌ری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی كه‌ داوایان كردووه‌ كۆتایی به‌تاكڕِه‌وی و قۆرخكاری له‌ بڕیارو به‌ڕێوه‌بردنی حزب بهێنرێ و سه‌رچاوه‌كانی داهات و دارایی ئاشكرا بكرێن. له‌گه‌ڵ كامیل مه‌حمود ئه‌ندامى ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، عه‌لى حاجى زه‌ڵمى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group