جارێكی تر مه‌ترسیی گه‌ڕێكی تری شه‌ڕ له‌نێوماڵی كوردان، سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه!! ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت، كورد و ناسیۆنالیزمی كوردی، ھێشتا قۆناغی خۆ وێرانكردن و نه‌ھێڵیزم و شه‌ڕی ناوخۆیان تێنه‌په‌ڕاندووه!! له‌م ڕووه‌شه‌وه، ده‌بێت متمانه‌مان به عه‌قڵی سیاسیی كوردی و قه‌ول و به‌ڵێنی ھیچ سه‌ركرده‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت به‌تاواندانان و قه‌ده‌غه‌كردنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانیشه‌وه نه‌بێت، مادام زه‌مینه‌ی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ماددی و مه‌عنه‌وی و ھۆكاره‌كانی شه‌ڕێكی له‌م جۆره له‌ئارادا مابن. تائه‌و كاته‌ی ھێزه كوردییه‌كان له‌به‌ره‌نجامی ئه‌زموندا، نه‌گه‌ن به سازشێكی مێژویی له‌نێوان خۆیان و ڕازی نه‌بن به دامه‌زراندنی داموده‌زگای نیشتمانیی ناوبژیوان و سه‌روو حیزبی، چه‌كی حیزبی و بژارده‌ی په‌نابردنه به‌ر ھێز له‌به‌رده‌م حزبه‌كاندا مابێت، شه‌ری نێوخۆی ماڵی كوردی ئه‌گه‌رێكی كراوه ده‌بێت و پێویسته ھێز و نوخبه و كه‌سه نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و ئه‌خلاقی، قاڵبی زھنیه‌تی شه‌ڕی ناوخۆیان شكاندوه و به ھۆكاری داروخانی ئه‌خلاقیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن، حسابی جدی بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره بكه‌ن و له‌م روه‌وه چیان له‌ده‌ست دێت درێغی نه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆی كوردیشی مه‌ترسیدارتر كردووه و ناوه‌ڕۆكێكی ته‌واو كۆنه‌په‌رستانه‌ی پێبه‌خشیوه، ئه‌وه‌یه كه، شانسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان به شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتنی لایه‌ك به‌سه‌ر لایه‌كی تردا، له‌به‌ر چه‌ندین ھۆكاری ناوخۆیی ده‌ره‌كی، زۆر كه‌مه، ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین ھه‌ر نیه!! ئه‌مه‌ش واده‌كات شه‌ڕی ناوخۆ له‌واقیعی كوردیدا، قۆناغێك نه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندن و ده‌ستپێكردنی قۆناغی راگوزه‌ری، به‌ڵكو زۆربه‌ی پانتایی مێژووی نوێمان بگرێته‌وه و ئه‌گه‌رێكی كراوه و خورپه‌یه‌كی مینئاسای ناو زه‌مه‌نی كوردی بێت!! به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌و كاتانه‌ی شه‌ڕیش نیه، ڕوحیه‌ت و ئه‌خلاقی شه‌ڕی ناوخۆ، له‌به‌رگی شه‌ڕی سارد و لاوازیی دامه‌زراوه و باڵاده‌ستیی بێمتمانه‌یی و درێژه‌كێشانی نه‌فره‌ت و كینه‌ی شاراوه، درێژه‌ی ھه‌بێت!! به‌وه‌ش، ئاشتی، به‌واتا ئه‌خلاقی و فیكری و ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دامه‌زراوه‌یی و مافخوازییه‌كه‌ی، ببێته ئاواتێكی به‌دینه ھاتوو!! راستیه‌كی له‌م جۆره‌ش، كۆمه‌ڵگه به‌نیمچه به‌رده‌وامی له‌دۆخی له‌ناكاو و باڵاده‌ستیی كار و كاردانه‌وه‌دا ده‌ھێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ناسیۆنالیزمی كوردستان نه‌بێت به‌خاوه‌نی ستراتیژی خۆی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونی مێژوویی ڕونه‌دات و له بازنه‌یه‌كی نیمچه داخراودا بێت و بچێت. ماوه‌ته‌وه بڵێین، كاتی ئه‌وه ھاتوه و دره‌نگیش كه‌وتووه، شه‌ڕی ناوخۆ و نێو ماڵی كوردی، ببێته بابه‌تی قسه‌له‌سه‌ركردنی فیكری و ئه‌كادیمی و سیاسیی قوڵ و جدی.