ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ مام له ڕۆماوه په‌یوه‌ندی پێوه كردم كه به په‌له راسپارده‌یه‌كی زۆر گرنگ بگه‌یێنم به داده و وتی هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ئه‌ده‌م ده‌ستم ناكه‌وێت. منیش كه‌وتمه ته‌له‌فۆنكردن و سێ جار كه‌سێكیتر له باتی داده وه‌ڵامی دایه‌وه و هه‌موو جارێك داوای لێبوردنم له براده‌ره‌كه ئه‌كرد كه بووه چوار جار و هه‌ر هه‌مان كه‌س وه‌ڵامی دایه‌وه وتم ببوره من فڵان كه‌سم و ئه‌و ژماره‌یه‌ی ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌كه‌م ژماره‌ی داده‌یه و نازانم بۆ (شه‌كل) بووه له‌گه‌ڵ ژماره‌كه‌ی ئێوه.. ئه‌زانم كات زۆر دره‌نگه له كوردستان، به‌ڵام زۆر زه‌رورم له‌گه‌ڵ داده قسه بكه‌م.. بۆیه دووباره داوای لێبوردن ئه‌كه‌م.. براده‌ره‌كه له وه‌ڵامدا وتی (جا بێ قه‌زابی فه‌رقی چییه..)..!! ئه‌و به‌سه‌رهاته دانوستان و ئیتیفاقه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی هێنایه‌وه بیرم ..!! دڵنیام كه هه‌ندێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌مان هه‌ر هه‌مان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه به بارزانی و وتویانه (جا بێ قه‌زابیت فه‌رقی چییه)..!! گندۆره بێت یان شه‌مامه..!! وه‌زاره‌تی دارایی بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تی.. سامانه سروشتیه‌كان بێت یان وه‌كیلی وه‌زیری خانووبه‌ره.. كه‌ركوك بێت یا كه‌سنه‌زان..!! گرنگ ئه‌وه‌یه جه‌نابتان لێمان زویر نه‌بن...!!