هەڵبژاردنەكانی فەڵەستین دوادەخرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
میدیاكان بڵاویانكردۆتەوە، مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی یاسادانانی فەڵەستینی دواخست كە بڕیاربو مانگی داهاتو ئەنجام بدرێن و دەبوە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانییان لە ماوەی نزیكەی 20 ساڵدا.
بەگوێرەی راپۆرتێكی دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، بە فەرمانێكی سەرۆكایەتی هەڵبژاردنەكان لە 11ـی مانگی 9ی 2027دا ئەنجام دەدرێن و بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیش كە زیاتر لە 20 ساڵە ئەنجام نەدراوە لە هەمان رۆژدا بەڕێوەبچێت.
لەوبارەیەوە ئەوە خراوەتەڕو، دەسەڵاتدارانی فەڵەستین دەڵێن بارودۆخی ئێستای قودس و كەناری رۆژئاوا و غەزە رێگە بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن نادەن، ئاماژە بەوەشدەكەن كە كێشە هەیە لە گواستنەوەی كەرەستەی هەڵبژاردن و چونی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ ناو غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group