لە هورمز مینێك بەكەشتیەكی نەوتهەڵگردا تەقیەوە

39 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردەوە كەشتییەكی نەوتهەڵگر لەكاتی تێپەڕبونی بە گەروی هورمزدا بەر مینێكی چێنراوی دەریایی كەوتوەو ئاگری گرتوە، كەشتییەكە ویستویەتی بەشێوەیەكی نایاسایی گەروەكە تێپەڕێنێت.
ئاماژەشكراوە، كەشتییە نەوتهەڵگرەكە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتوە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتداری ئێرانەوە رێگەی نەدراوە تێپەڕێت.
پێشتریش سوپای پاسداران لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردبوەوە، گەرووی هورمز داخراوەو چارەنوسی هەر كەشتییەك كە پێشێلی یاساكانی ئێران بكات سوتانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group