بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: تاوەكو بەغدا وەڵاممان نەداتەوە دەرگای سایلۆكان ناكەینەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان راگەیاند: بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران هێشتا بڕیارنەدراوە كەی دەرگای سایلۆكانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە چاوەڕێی وەڵامی حكومەتی عێراقن.
رونیشیكردەوە، پشكی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان كەمە، لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی و كشتوكاڵ و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا نیگەرانی خۆمان بە حكومەتی عێراق گەیاندوە و داوای زیادكردنیان كردووە.
جەختیشی كردەوە، تاوەكو وەڵامێكیان دەست نەكەوێ دەست بە وەرگرتنی گەنم ناكەین، بۆیە، چاوەڕێی كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقین لەوێ بڕیاری پێویست بدرێ.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئەم ساڵ حكومەتی عێراق بڕیاری داوە 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی كوردستان وەربگرێ.