ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر ئێران دەستپێكرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ هێرش و بەرگریی لەوپەڕی ئامادەباشیداین و ئەوەی پێویست بێت دەیكەین.
باسی لەوەشكرد، ئیسرائیل لە دۆخێكی ئامادەباشیی زۆر بەرزدایە لە ڕووی بەرگری و هێرشبەرییەوە، قبوڵی ناكەین ڕژێمی ئێران هەوڵی سەپاندنی هاوكێشەیەكی نوێ بدات.
نووسینگەی نەتانیاهۆ ئاشكراشیكرد، هەركاتێك پێویست بكات، لە سەرانسەری لوبناندا كارەكانیان ئەنجام دەدەن.
هاوكات، میدیاكانی ئێران راینگەیاندوە، زانكۆی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسداران لە تاران كراوەتە ئامانج و هێرشە ئاسمانییەكان شارەكانی ئەسفەهان، ڕەی، كرماشان و كەرەج-یان گرتووەتەوە وفڕۆكەخانەی شیراز بۆردومان كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group