پیرۆزبایی لە سەركەوتنە نێودەوڵەتییەكەی نامۆ فازڵ دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی و گەنجی بەتوانای كورد نامۆ فازڵ كرد كە لەم دواییانەدا سەركەوتنێكی گەورەی لە یاریی هونەرە جەنگییە تێكەڵاوەكان  MMAدا لە ئەمەریكا بەدەست هێنا.
باس لەوەشكراوە، لە دیدارەكەدا سەرۆكی هەرێم لەنزیكەوە پیرۆزباییی گەرمی ئاراستەی نامۆ فازڵ كردوە بۆ ئەو دەستكەوتە نێودەوڵەتییە باڵایەو پاڵپشتیی خۆی بۆ گەنجان و وەرزشوانانی كوردستان دوپات كردەوە، هەروەها هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواست لە كاروانی وەرزشییدا.
نامۆ فازڵ لە تەمەنی 15 ساڵیدا هونەری جەنگی دەستپێكردوەو تاوەكو ئێستا ناوبانگێكی گەورەی بەدەستهێناوە، تاوەكو ئێستاش 10 یاری بردۆتەوە بەرامبەر بە 1 دۆڕان و دوایین یاریش لەگەڵ جەیك بابیان ئەنجامیداو توانی سەركەوتن بە ناوی كوردەوە بەدەستبهێنێت.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group