نەوا-
لەدوای كۆبونەوەی باسم خوزەیر وەزیری نەوتی عیراق و ئاڵپەرسلان بایراكتار وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رێككەوتنێكی هاوبەشیان لەبارەی نەوتەوە واژۆكرد.
لەوبارەیەوە بایراكتار بڵاوكردوەتەوە، رێككەوتننامەیەكی یەك ساڵەیان لەنێوان كۆمپانیای بۆتاش و كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق SOMO و NOC واژۆ كردوە بۆ گەرەنتیكردنی بەكارهێنانی بۆری گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق بۆ توركیا.
راشیگەیاندوە، لەسەر رێككەوتننامەیەكی درێژخایەنی نوێ لەگەڵ عیراق كار دەكەن بۆ بەگەڕخستنی رێڕەوێكی ستراتیژی وزەو توانیویانە ئاستی توانای هەناردەكردنی ئەو رێڕەوە بگەیەنە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.