ئاكن گیورلەك وەزیری دادی توركیا رایگەیاند: لەو پێشنیارەی چوەتە ناو پەرلەمانی وڵاتەكەیەوە هیچ لێخۆشبونێت بۆ ئەوانە نییە كە هێزە ئەمنییەكانیان كوشتوەو هیچ پێگەیەكی تایبەتیان لە یاساكەدا پێنادرێت.
وتوشیەتی: هەمو رێكارەكان لە چوارچێوەی بنەماكانی دەستورو دەوڵەتی یاساو بەرەچاوكردنی هەستیارییەكانی گەل بەڕێوەدەبرێن، هەستیاریی خێزانی قوربانیان دەبێتە پێوەری سەرەكی پرۆسەكە.