سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق: چەكی دەستمان یاسایە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

محەمەد عەلی لامی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق سەبارەت بە هەوڵەكانیان بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و نەبونی هیچ پارێزبەندیەك بۆ گەندەڵكاران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، سامانی گشتی ئەمانەتە لەسەر شانی هەموان،  دەستدرێژیكردنە سەری بە دەستدرێژی بۆ سەر مافی سەرجەم عیراقییەكان هەژمار دەكرێت، دەبێت دەرەنجامەكانی كاری دەستەكە چاوترسێنەر بێت بۆ هەر كەسێك كە ویستی یاری بە سامانی دەوڵەت بكات، هیچ پارێزبەندی یان هێڵێكی سور لە بەردەم جێبەجێكردنی یاسا دژی گەندەڵكاران نییە، بەڵكو روبەڕوی سزا دەبنەوە.
رونیشیكردوەتەوە، چەكی دەستیان یاسایە بە پاڵپشتیی گەل و هەماهەنگی لەگەڵ سێ دەسەڵاتەكەو دامەزراوەكانی دەوڵەت هەوڵەكان بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بەهێزتر دەكات، یاسا كۆڵەكەی سەرەكییە لە بونیادنانی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group