ئەعرەجی: كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پچڕانی پەیوەندیی نییە لەگەڵ ئەمریكا

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئاسایشی نەتەوەیی رایگەیاندوە، حكومەت لەگفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ گروپە چەكدارەكان بەمەبەستی سنورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا.
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشكردوە، كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەكۆتایی مانگی داهاتودا دەرفەتێكی گونجاو دەبێت بۆئەوەی گفتوگۆكان بەرەو قۆناغێكی جدیتر بچن و دۆسییەی چەك یەكلابكرێتەوە.
جەختیشیكردەوە، كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە واتای پچڕانی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا نایەت، بەڵكو گۆڕینەوەی زانیاریی ئەمنی لەنێوان هەردولادا بەردەوام دەبێت، عیراق پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئێران و ئەمریكا هەیەو هەوڵدەدەن ببنە پردێكی پەیوەندی بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك كە مافی هەمو وڵاتانی ناوچەكە بپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group