ئیسرائیل و یۆنان گەورەترین گرێبەستی سەربازیی واژۆ دەكەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست) بڵاویكردەوە، یۆنان گرێبەستێكی سەربازیی لەگەڵ ئیسرائیل بە بەهای 3.6 ملیار دۆلار واژۆ دەكات بۆ دابینكردنی سیستمێكی بەرگریی ئاسمانی پێشكەوتو.
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە رێككەوتنەكە لەژێر ناوی (قەڵغانی ئەخیل)دا دەبێت بە گەورەترین گرێبەستی هەناردەكردنی سەربازیی لە مێژوی ئیسرائیلدا دەناسرێت، یۆنان سیستمی بەرگری ئیسرائیلی دژی هەڕەشە پێشبینیكراوەكانی توركیاو ئێران بەكاردەهێنێت.
هەروەها رێككەوتنەكە لەلایەن شاندێكی یۆنانی و وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلەوە واژۆ دەكرێت بۆ كڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group