سەرۆكی روسیا ئۆكراین بە دەوڵەتی تیرۆرستی دەناسێنێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: سوپای وڵاتەكەی لە گۆڕەپانی جەنگدا لە پێشڕەویدایە، بەڵام ئۆكراین بەرەو داڕمان دەچێت.
باسی لەوەشكرد، هەر دامەزراوەیەكی سەربازیی بەریتانیا لەسەر خاكی ئۆكراین دابمەزرێت، دەبێتە ئامانجێكی رەوای روسیا.
سەرۆكی روسیا ، بەتوندی سەركۆنەی هەڕەشەكانی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینی كرد و ئاماژەی بەوەدا، هەڕەشەكانی زێلینسكی بۆسەر فڕۆكە مەدەنییەكانی روسیا بە تیرۆر ناوبرد و وتیشی: هیچ دانوستانێك لەگەڵ تیرۆریستاندا ناكرێت.
هۆشداریشیدا ئەگەر هێرشبكرێتەسەر فڕۆكە مەدەنییەكان، مۆسكۆ بە توندی وەڵام دەداتەوە.