پەرلەمانتارێكی عیراق: سیڤی وەزیرانی نوێ بۆ عەلی زەیدی نێردراوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
موختار موسەوی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، گفتوگۆكان هەنگاوی بەرچاویان بڕیوەو ئەگەر ئاستەنگی نوێ رونەدات لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر وەزیرانی كابینەی عەلی زەیدی دەدات. هەر لەوبارەیەوە پەرلەمانتاری عیراق ئەحمەد شەرمانی ئاشكرایكردوە، ناوی كاندیدەكان و سیڤییەكانیان رەوانەی سەرۆك وەزیران كراون بۆ پێداچونەوە پێشئەوەی ئاڕاستەی پەرلەمان بكرێن، ویستێكی سیاسی جدی هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە بەڕێوەبردنی وەزارەتەكان بە وەكالەت، چونكە ئاستەنگی جدی لەسەر ئەداو كارەكانی حكومەت دروستكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group