وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: سزا نوێیەكانمان بۆ ئێران چەند كەرتێكی تر دەگرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سكات بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا گفتوگۆ دەكەن كە پشتیوانی ئێران دەكەن،  بەهۆی سزاكانی واشنتۆنەوە بەهای تمەن بە تەواوەتی دابەزیوەو رێژەی هەڵاوسانیش لە ئێران 100%ـی تێپەڕاندوە بەجۆرێك حكومەتی ئێران لە دابینكردنی موچەی سەربازەكانیشی پەكیكەوتوە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا راشیگەیاندوە، سزای بێ وێنەیان بەسەر ئێراندا سەپاندوەو ئەو سزایانە ئابورییەكەیان دەخنكێنێت، هاوكات سزا نوێیەكان كەرتی فڕۆكەوانی، كەرتی دەریاوانی و سەرجەم سامانە دیجیتاڵییەكانی ئێران دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group