ئێران ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بە تێكدانی هاتوچۆ لە گەروی هورمز

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمریكای تۆمەتبار كرد بە تێكدانی هاتوچۆی بازرگانی لە گەروی هورمز و رایگەیاند، واشنتۆن هەوڵدەدات بەرپرسیارێتی ئەو قەیرانە بخاتە ئەستۆی تاران.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردوەتەوە: ئەو جەنگە بوەتەهۆی پەكخستنی رەوتی سروشتی هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان لە ناوچەكەدا، ئەنجامەكەشی وەستانی تانكەرەكان، تێكچونی بازرگانی و بەرزبونەوەی نرخی وزە بوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران واشنتۆنی تۆمەتبار كرد بەوەی هەوڵدەدات تێچوی ئاڵۆزییەكانی ئێستا بەسەر جیهاندا ساغ بكاتەوەو ئێران بە بەرپرسیار لەو دۆخە پیشان بدات. 
وتیشی، واشنتۆن جەنگەكەی دەستپێكردوە، بەڵام چاوەڕێی ئەوەیە هەمو جیهان تێچوەكەی بدات لەهەمانكاتدا ئێرانیش وەك هۆكاری ئەم پشێوییە نیشاندەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group