دەستەی نەزاهە: رێگریمان كردوە لە بەهەدەرانی زیاتر لە 34 ملیار دینار

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی عیراق بڵاویكردەوە، رێگرییان كردوە لە بەهەدەرانی 34 ملیارو 292 ملیۆن و 160 هەزار دینار لەسامانی گشتی لەفەرمانگەیەكی خانوبەرەی دەوڵەت لەپارێزگای ئەنبار.
دەستەكە لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشداوە، تیمێكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی ئەنبار پڕۆسەی بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیارییان لە لقی فەرمانگەی خانوبەرەی دەوڵەت لە پارێزگاكە ئەنجامداوە سەبارەت بەسەرپێچییەك لە خەمڵاندنی نرخی زەوییەك كە روبەرەكەی زیاتر لە 136 دۆنمە.
باس لەوەشكراوە، نرخی زەوییەكە بەنرخێكی زۆر كەم دانراوە لەگەڵ بەهای راستەقینەیدا ناگونجێت، ئەو جیاوازییەی كە لە نرخی زەوییەكەدا هەبوە وەك بەهەدەران هەژمار دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group