نەوا-
حسێن عەوادی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پایەی سەرەكی ئاسایش دەسەڵاتی دادوەرییە، وەزارەتی ناوخۆ بڕوای وایە كە ئاسایش پێش هەمو شتێكەو ئاگاداری دۆسیەی ئەمنی هەموو پارێزگاكانن.
وتیشی، پارێزگای سەڵاحەدین یەكێكە لە پارێزگا پێشەنگەكان و لە مانگەكانی داهاتودا پۆلیس دۆسیەی ئەمنی وەردەگرێتەوە، وەزارەتی ناوخۆ لە جەنگی تیرۆرەوە هەنگاوی ناوە بۆ جەنگی دژی تاوان، ئیرادەی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش لە هەمو پارێزگاكانی عیراق و دۆسیەی ئەمنی هەمو پارێزگاكانیش لە مانگەكانی داهاتودا رادەست دەكرێنەوە.
سەبارەت بە پرسی رێكخستنی چەك بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگەكانی داهاتودا رێژەی تۆماركردنی چەك دەگاتە زیاتر لە شەش ملیۆن ئەمەش بڕیارێكە دراوە كە چەك تەنها لە دەستی هێزە ئەمنییەكاندا دەبێت.