سەرۆكی ئەمریكا: شەڕ لەگەڵ ئێران پێش یان دوای هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریكا كۆتایی دێت

42 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبونەوەی لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ڕایگەیاند، جەنگ لەگەڵ ئێران نزیك بوەتەوە لە كۆتایی و پێش یان دوای هەڵبژاردنەكان كۆتاییدێت. 
باسی لەوەشكرد، هێرشەكانی ئەمریكا ڕێگەیان گرتوە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و زیانی گەورەیان بە ئابوریی تاران گەیاندوە كە ئێستا بە دەست هەڵاوسانێكی زۆرەوە دەناڵێنێت.
سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە، واشنتن كار دەكات بۆ دابڕینی تەواوەتی ئابوریی ئێران وەك فشارێك بۆ گۆڕینی هەڵوێستی تاران، سەرەڕای فشارەكان، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد، بەرپرسانی واشنتن و تاران لە پەراوێزی نەتەوە یەكگرتوەكان گفتوگۆی زۆر بەرهەمداریان ئەنجامداوە.
لە كۆتایشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبەردەم نەتەوە یەكگرتوەكان ڕایگەیاند، پێویستە بڕیاری كۆتایی بدەین ئێران لەبەردەم دو بژاردەدایە، یان گەیشتنە بە ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ واشنتن یان ڕوبەڕوبونەوەی لەناوبردنی تەواوەتی كە هیچ كات نەیانبینیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group