نەوا-
عەبدولئەمیر شممەری لە فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندوە: هێزە ئەمریكییەكان لە 30ی ئەیلولدا بە یەكجاری دەكشێنەوەو لە دوای ئەو بەروارەوە هیچ هێزێكی شەڕكەر یان بنكەی سەربازیی بیانی لەخاكی عیراقدا نامێنێت.
شممەری وتوشیەتی: بنكەی ڤیكتۆریا كە لە ئێستادا بە تەواوی چۆڵكراوە بڕیارە بكرێتە ناوەندێك بۆ پێشوازیكردن لە نێردە دیپلۆماسییەكان، هەروەها بڕیارە سوپای توركیاش لەماوەی 60 رۆژدا بنكەی سەربازیی زلێكان چۆڵ بكات.