سێنتكۆم: كۆنترۆڵكردنی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دورە لە راستییەوە

08/10/2026 جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا سێنتكۆم رایگەیاند، جەنەڕاڵێكی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە گوایە گەروی هورمز داخراوەو وڵاتەكەی كۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر هورمزدا هەیە، ئەم بانگەشەیە دورە لە راستییەوە.
باسی لەوەشكردوە، راستییەكە ئەوەیە لە ئێستادا جوڵەی دەریاوانی لە رێگەی گەروی هورمزەوە بەردەوامە، گواستنەوەی كەلوپەلی بازرگانی و وزە لەنێوانیاندا 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەردەوامە، ئەمەش بە واتای ئەوەیە ئەمریكاو هاوبەشەكانی بەشێوەیەكی رون كۆنتڕۆڵی تەواویان بەسەر گەروی هورمزدا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group