نەوا-
كۆبونەوە سێقۆڵییەكەی نێوان شی جین بینگ سەرۆكی چین و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا كە لە پەراوێزی لوتكەی هاریكاریی ئابوریی ئاسیا-زەریای هێمن لە شاری شینجینی چین بەڕێوەچو كۆتاییهات.
بەپێی راگەیەنراوی دوای كۆبونەوەكە، هەرسێ سەرۆك ئاڵوگۆڕی قوڵی بیروڕایان لەسەر بارودۆخی ئێستای نێودەوڵەتی كردوەو پابەندبونی خۆیان بەپاراستنی سەقامگیریی ستراتیجی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دوپاتكردوەتەوە، هەروەها پابەندبونی خۆشیان دوپاتكردوەتەوە بە ئەنجامدانی چاكسازی لە نەتەوە یەكگرتوەكاندا.