فەرماندەی سوپای ئێران: بەوردی چاودێری هێنانی كەشتی جەنگی ئەمریكا دەكەین

45 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتی سوپای ئێران رایگەیاند: چاودێریی وردی هێنانی كەشتییەكی نوێی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكا بۆ ناوچەكە دەكەن، وەڵامی داهاتوی تارانیش بۆ هەر دەستدرێژییەك توندترو بەبێ سنورداركردنی جوگرافی دەبێت.
راشیگەیاندوە، سەرجەم هێزەكانی سوپا ساتبەسات ئاستی ئامادەباشیی خۆیان بەرزدەكەنەوە، ئەمریكاو ئیسرائیل پێشتر توشی هەڵە بون بە هێرشكردنە سەر ئێران، ئەگەر جارێكی دیكە دەست بۆ هەر هەنگاوێك ببەن، بە شێوازێكی كوشندەتر وەڵامیان دەدرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group