نەوا-
موزهر محەممەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بڕیارە گوژمەیەكی دۆلار لە ئەمریكاوە بگاتە عێراق,
ئاماژەی بەوەشدا، بەشێكی ئەو پارەیە بۆ مامەڵەی گەشتیاران دەبێ و هەر گەشتیارێك لە دوو مانگدا 2000 دۆلاری پێدەدرێ .
باسی لەوەشكرد، پرۆسەكە لە رێگەی پلاتفۆرمێكی دیجیتاڵیی پابەند بە رێنماییەكانەوە وردبینی بۆ دەكرێ، هاوكات، ئەو راوێژكارە كاتی گەیشتنی ئەو برە پارەی بە شێوەی كاش لە ئەمریكاوە بۆ عێراق دیاری نەكرد.