پەرلەمانتارێكی عیراق داوا دەكات هێزی زیاتر رەوانەی كەركوك بكرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئەرشەد ساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق كرد هێزی سەربازیی زیاتر رەوانەی كەركوك بكات چونكە چالاكی شانە نوستوەكانی داعش لە هەندێك ناوچەی پارێزگاكە زیادیكردوە.
ئەرشەد ساڵحی راشیگەیاندوە، لە هەندێك ناوچەی سەر بە پارێزگای كەركوك چالاكی داعش لەقۆناغێكی زۆر هەستیاردایە، بۆیە داوا دەكەن رێكاری ئەمنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لەهەر هەوڵێك ببێتە مایەی تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە.