نەوا-
نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق و عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەشاری بەغداد كۆبونەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە: لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی ژمارەیەك دۆسیەو پرسی جێی بایەخی هاوبەش كراوەو جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوو سەرۆكایەتی كۆمارو ئەنجومەنی وەزیران كراوەتەوە، بە شێوازێك كە بەشدار بێت لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و بەهێزكردنی سەقامگیری و چەسپاندنی كاری دامەزراوەیی.