رێكخراوی كۆچ: لەسەرەتای ساڵەوە 834 ئاوارە لەعیراق گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
باسكال رێنجێنس نێردەی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە عیراق رایگەیاندوە، رێكخراوەكەیان بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق سەبارەت بە دۆسیەی داخستنی كەمپەكان و تێكەڵكردنەوەی ئاوارەكان، حكومەتی عیراق سورە لەسەر تێكەڵكردنی هەردو كەمپی بەحركەو دیبەگە لە هەولێر، هاوشانی تێكەڵكردنی سێ كەمپەكەی رۆژهەڵاتی موسڵ لەناو یەك كەمپدا.
رونیشیكردوەتەوە، بەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزومەندانە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەشداربوە لە گەڕانەوەی 639 خێزان كە سێ هەزارو 834 كەس لەخۆدەگرێت، هەروەها وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانیش دوای داخستنی كەمپەكانی سلێمانی سەرپەرشتی پرۆسەیەكی گەورەی گەڕانەوەی كردوە كە بەشداربوە لەگەڕانەوەی نزیكەی 1100 خێزان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group