پزیشكیان: دۆخی نە جەنگ و نەئاشتی یەكلایی دەكەینەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، موجتەبا خامنەیی رابەری ئێران رێنمایی دەركردوە بۆ كۆتاییهێنان بە دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی، واتا دۆخەكە لەگەڵ ئەمریكا بە شەڕ بێت یان ئاشتی یەكلایی دەكرێتەوە.
پزیشكیان وتوشیەتی: مافی ئەوەیان نییە چاوپۆشی لە ئاییندەی ئێران بكەن و تێكی بدەن، دەتوانن بە شكۆوە دانوستان بكەن و بابەتەكە یەكلا بكەنەوە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبو، هیچ هۆكارێك نابینن پاڵ بە ئەمریكاوە بنێت بۆ ئاڵۆزكردنی  دۆخەكەو دەستپێكردنەوەی جەنگ لە ئێستادا، تاران هیچ دەستكەوتێكی لە جەنگەكە بەدەستنەهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group